AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٥ ١٨:١٥

چەند تیرۆریستی داعشی گواستراونەتەوە بۆ عێراق؟

چەند تیرۆریستی داعشی گواستراونەتەوە بۆ عێراق؟

وەزارەتی دادی عێراق، ڕێژە و ژمارەی تیرۆریستانی داعشیی گواستراوە لە سووریاوە بۆ عێراقی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد لەعیبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، وتی: ژمارەی کۆی زیندانیانی داعشیی گواستراوە لە سووریاوە بۆ عێراق 5703 کەس لە 61 وڵاتن کە 4253 کەسیان عەرەب و 983 کەسیشیان بەدەر لە عەرەبن. ژمارەی داعشیانی عێراقی و سووریش بە نۆرە 467 و 3543 کەسن.
وتیشی: لەو ڕێژەیە ۱۸۷ کەسی مەغریبی، ۱۶۵ کەسی تورکەمانستانی، ۱۸۱ کەسی تورکیایی، ۲۳۴ کەسی توونسی، ۱۳۰ کەسی ڕووسی و ۱۱۶ کەسی میسرین.
لەعیبی بە ئاماژە بە ئامادەکرانی هۆڵگەلێک لە زیندانی ناوەندیی کەرخ بۆ ڕاگرتن و دەستەبەندیی تیرۆریستان بەپێی داتای ڕادەست‌کراوی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سەر داوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بڕیارە تیرۆریستانی داعشی لە ڕێگەی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە بنکەی ئاسمانیی شەهید "محەمەد عەلا" و لە ڕێڕەوگەی سنووریی "ڕەبیعە"وە بباتە ناو خاکی عێراقەوە.

News ID 58571

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha